AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢ ١٣:٢٢

وەزارەتی ناوخۆی ئێران:

بەرەنگاریی بشێوی و ئاژاوەگێڕیی سەرشەقام دەبینەوە

بەرەنگاریی بشێوی و ئاژاوەگێڕیی سەرشەقام  دەبینەوە

وەزارەتی ناوخۆی ئێران جەختی کرد بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتیان، بەرەنگاریی لە گەڵ بشێوی و ئاژاوەگێڕیی سەرشەقام بە گوێرەی شەرع و یاسا بەردەوام دەبێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی ئێران بەدەرکردنی راگەیێندراوێک لە کاردانەوە بە ڕووداو و نائارامییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی لە وڵات، ڕایگەیاند: بەرەنگاریی لە گەڵ ئاژاوەگێڕییەکان بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتی بوون بە گوێرەی یاسا و شەرع ئەنجام دەدرێت.

لە بەشێکی ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: وەزارەتی ناوخۆی وڵات هەر لە سەرەتای ڕووداوەکە و بە گوێرەی فەرمانی سەرۆک کۆمار بێ لایەنانە بەدواداچوونی بۆ رووداوەکە و هۆکاری مەرگی خاتوونی کۆچکردوو مەهسا(ژینا) ئەمینی کردووە.

جەختیش کراوە کە بە دەسپێکردنی گردبوونەوە نایاساییەکان بەپەلە هۆکاران و دەستوپەیوەندەکانی دژبەران نارەزایەتییەکانیان کردە ئاژاوە و بشێوی و پەلاماری دارایی گشتی و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوەیان دا و خەسارێکی زۆریان لە دارایی گشتی وڵات دا و بەمەش خەسار بەر خەڵکی ئێران کەوت.

ئەوەش وتراوە کە ئاژاوەگێڕیی و بشێویی سەرشەقام هیچ ئەنجامێکی نییە جگە لە پەرەدان بە نائارامی و تێکدانی ئاسایشی ژیانی خەڵک.

News ID 43589

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha